تورکیا دەستپێشخەری "نامەی هاوبەش"ی ڕاگەیاند کە داوای گەمارۆی چەک دەکات بۆ سەر ئیسرائیل
نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز: "داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین هەڵوێستێکی بنەڕەتییانە بنوێنن و لایەنگری ڕاستی مێژوو بکەن و پاڵپشتی ئەم دەستپێشخەرییە بەکۆمەڵە بکەن".
New York
نیویۆرک - AA
نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز بڵاویکردەوە لەگەڵ گرووپێک وڵاتی سەرەکی دەستیان بە دەستپێشخەری "نامەی هاوبەش" کردووە کە داوای کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی چەک دەکات بۆ ئیسرائیل.
لە میانی بەشداری کردنی لە دانیشتنی کراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا سەبارەت بە دۆخی غەززە و خاکی فەڵەستینی داگیرکراو، یڵدز گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدز باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل لە غەززە هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە و تاوانی جەنگی بێوێنەی ئەنجامداوە، ئەم وڵاتە ناوچەکەی گەیاندووەتە لێواری جەنگی سەرتاسەری.
یڵدز باسی لەوەیش کرد لە کاتێکدا هەموو ئەم قەیرانانە بەردەوامن ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA).
هەروەها یڵدز ئاماژەی بەوە کرد ئیدانەی ئەو یاسایەیان کردووە کە لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) پەسەند کراوە و ئامانج لێی ڕێگریی کردنە لە چالاکییەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک، کە لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستیندا ئەنجامیان دەدات.
یڵدز تیشکی خستەسەر ئەوەی ئیسرائیل لە دوای غەززە ئێستا گرژیی لەگەڵ لوبنان، سووریا و ئێران زیاد کردووە و، گوتی: "داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەین هەموو ئامڕازەکانی بەردەستی بەکاربهێنێت و، ئاگربەستی بەپەلە، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەبێ بەربەست و جێبەجێ کردنی یاسای نێودەوڵەتیی دەستەبەر بکات".
نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان یڵدز، داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنەکە کرد بەبێ دواکەوتنی زیاتر هەنگاوی پێویست بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو ڕەوتە مەترسیدارە.
ئەحمەد یڵدز، ئەوەیشی خستەڕوو کە لەو چوارچێوەیەدا تورکیا لەگەڵ گرووپێک وڵاتی سەرەکی "نامەی هاوبەش" ئامادەکردووە کە داوای کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی چەک دەکات بۆ ئیسرائیل، لە ژێر ئەو ڕۆشناییەشدا بانگەوازێکی بەکۆمەڵیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندیدار بۆ ئیسرائیل.
گوتیشی: "داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین هەڵوێستێکی بنەڕەتییانە بنوێنن و لایەنگری ڕاستی مێژوو بکەن و پاڵپشتی ئەم دەستپێشخەرییە بەکۆمەڵە بکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن