توركيا

تورکیا: "ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و تورکیا و سەروەری عێراق پێشێل دەکات"

- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق".

Mehmet Şah Yılmaz  | 25.01.2025 - نوێکردنەوە : 26.01.2025
تورکیا: "ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و تورکیا و سەروەری عێراق پێشێل دەکات"

Ankara

هەولێر - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە نیگەرانی خۆی بە گیانلەدەستدانی دوو پاسەوانی سنووری عێراق لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەربڕی و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دوایین هێرش ڕووی ڕاستەقینەی ڕێکخراوەکەی بەدیار خست.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی هێرشەی ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستانی پەکەکە بۆ سەر بازگەیەکی پاسەوانی سنووری عێراق کە شەهیدبوونی دوو پاسەوانی لێکەوتەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "لەبارەی کوشتنی دوو سەربازی عێراق لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە: لە ناخەوە نیگەرانین بە گیانلەدەستدانی دوو پاسەوانی سنووری عێراق کە ڕۆژی ڕابردوو (٢٤ی کانوونی دووهەم) لە ئاکامی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دهۆک کوژران. سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەین و لە خوا داوای لێخۆشبوون بۆ سەربازە شەهیدەکان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ سەربازە بریندارەکان دەخوازین".

ئۆنجو کەچەلی هەروەها ڕایگەیاندووە: "ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و تورکیا و لەهەمانکاتدا سەروەری عێراق پێشێل دەکات. دوایین هێرش ڕووی ڕاستەقینەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەی بەدیار خست".

لە کۆتایی پەیامەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی دا هاتووە: "بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق".

​​​​​​​ بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın