
Ankara
ئەنقەرە - AA
جێگرى وهزيرى دهرهوهى توركيا عایشە بهريس ئهكينجى لە بەغدا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، زیاد عەلی فازڵ کۆبوویەوە.
لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاو کردەوە.
ئهكينجى ڕایگەیاندووە کە لە بەغدا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، زیاد عەلی فازڵ کۆبووەتەوە.
لە دیدارەکەدا هاریکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بواری وزەدا و دەرفەتەکانی لەم بوارە قسەی لەبارەوە کرا.
جێگرى وهزيرى دهرهوهى توركيا لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ کۆمپانیا تورکەکانی بواری وزە و هەروەها نوێنەرانی کۆمپانیا بیانییەکانی ئەو بوارە کۆبوویەوە.
بهريس ئهكينجى هەروەها لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەدحوسێن بەحرلعلوم کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا پڕۆژەکانی پەرەپێدان و لەسەرووی هەموویانەوە ڕێگەی گەشەپێدان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
جێگرى وهزيرى دهرهوهى توركيا بهريس ئهكينجى لە بەغدا بەر چوونی بۆ بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.