توركيا

دانیشتووانی گوندەکانی هەکاری بەو تەختانەی خۆیان دروستیان کردووە خلیسکانێ دەکەن

- دانیشتووانی گوندی کایالار سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاری، تەختەی خلیسکێنەیان دروست کردووە و لە بەرزاییەکانی بە بەفرداپۆشراودا، بە خلێسکێنەی سەر بەفرەکە، کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.

Sıraç Karadeniz  | 01.03.2025 - نوێکردنەوە : 05.03.2025
دانیشتووانی گوندەکانی هەکاری بەو تەختانەی خۆیان دروستیان کردووە خلیسکانێ دەکەن

Hakkari

هەکاری - AA

دانیشتووانی گوندی کایالار سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاری، تەختەی خلیسکێنەیان دروست کردووە و لە بەرزاییەکانی بە بەفرداپۆشراودا، بە خلێسکێنەی سەر بەفرەکە، کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.

لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەکەدا، لە دووری ٢٣ کیلۆمەتری گوندەی کایالار، بەرزاییەکان بووەتە شوێنی جێ سەرنج و خۆشگوزەرانی خەڵکەکە و بۆ خلیسکانێ ڕووی تێ دەکەن.

دانیشتووانی گوندەکە، بەو تەختانەی دروستیان کردووە و بە پەتێک لە پێی خۆیانی دەبەستن، هەر کاتێک دەرفەتیان هەبێت دەچنە بەرزاییەکان و دەست بە خلیسکانێ دەکەن.

دیمەنە ڕەنگاوڕەنگەکانی خلیسکانێی ئەو خەڵکە کە ناو بە ناو لەگەڵ کەوتنیان ڕووبەڕووی مەترسیش دەبنەوە و هەروەها شوێنەکە کە شێوەی پیستێکی سەر بەفری لێهاتووە، سەرنجڕاکێشە.

قایمقامی شەمزینان یونس ئیمرە ئاکپنار'یش ئەمساڵ لە خۆشگوزەرانی دانیشتووانی ناوچەکە و خلیسکێنەکەیان بەشدار بوو.

خەڵکی ناوچەکە دوای خلیسکانێ، دەستیان بە هەڵپەڕین کرد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın