دەستبەسەرداگرتنی دوو تۆن و ١٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیکدا لە تورکیا
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیکدا کە لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ٧٦ پارێزگا ئەنجامدراوە، دەستگیراوە بەسەر دوو تۆن و ١٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا و، دوو هەزار و ٢٤٨ گومانلێکراویش دەستگیر کراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکان لە ٧٦ پارێزگا کراونەتە سەر فرۆشیاران و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد هەشت هەزار و ٢٣٦ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی سێ هەزار و ١٦٥ تیمدا و بە بەکارهێنانی ٣٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٨٢ سەگی تایبەت بە دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر ئۆپەراسیۆنەکانیان بەڕێوەبردووە کە تیایدا دەستگیراوە بەسەر دوو تۆن و ١٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٨٩٠ هەزار و ٣٥ حەبی بێهۆشدا، هەروەها دوو هەزار و ٢٤٨ گومانلێکراویش دەستگیرکراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن