دەستگیرکردنی نۆ گومانلێکراو لە ئیستانبوڵ کە پارەیان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کۆکردووەتەوە
- تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، بۆیان دەرکەوت ئەو گومانلێکراوانە کە پشتیوانی داراییان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دابینکردووە، بۆ ئەوەی نەبنە جێی سەرنج بەناوی "پارەی خاولی"ەوە لە هەژمارێکی بانکی دایانناوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بە تۆمەتی کارکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ ڕێکخراوەکە کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە کۆکرابووەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستانبوڵ نۆ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی و دۆزینەوەی سەرچاوە داراییەکانی.
تیمەکان بۆیان دەرکەوت ئەو گومانلێکراوانە کە پشتیوانی داراییان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دابینکردووە، بۆ ئەوەی نەبنە جێی سەرنج بەناوی "پارەی خاولی"ەوە لە هەژمارێکی بانکی دایانناوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە چەند ناونیشانێکی دیاریکراودا لە حەوت قەزادا بەڕێوەچوو، نۆ گومانلێکراو دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر ١٧ هەزار و ٩٠٠ دۆلار و ١٠٩ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکیدا.