توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 دەچێتە بەڕازیل

Yıldız Nevin Kasım  | 16.11.2024 - نوێکردنەوە : 17.11.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 دەچێتە بەڕازیل

Ankara

ئەردۆغان - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 کە لە ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەدین ئاڵتون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 کە لە ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە لە ڕیۆدۆ جانیرۆ بەڕێوەدەچێت، سەردانی بەڕازیل دەکات.

لە پەیامەکەی فەخرەدین ئاڵتوندا هاتووە، "لە سێ دانیشتنی جیاوازی لووتکەکەدا سەرکردەکانی G20 لە ژێر تەوەرەی سەرەکی 'دروستکردنی جیهانێکی دادپەروەر و هەسارەیەکی پایدار' ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن. سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەکەدا هەروەها پلانی هەیە کە لەگەڵ سەرکردەکانی G20 و سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی بەشداربووی لووتکەکە دیدار و گفتوگۆی هەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın