سەرکۆمار ئەردۆغان: "وەک عەرەب و تورک و کورد دەتوانین یارییەکان تێکبدەین و بە برایەتی ئایندەی خۆمان گەرەنتی بکەین"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێمە وەک عەرەب و تورک و کورد دەتوانین یارییەکان تێکبدەین و بە برایەتی ئایندەی خۆمان گەرەنتی بکەین. هیچ ڕێگایەکی دیکەمان نییە بۆ ڕزگاربوون جگە لە ڕێزگرتن لە هەستیارییەکانی یەکتر".

Arbil
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "جێبەجێکردنی بێ کەموکۆڕی ڕێککەوتننامەکەی ڕۆژی ڕابردوو خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە وەک عەرەب و تورک و کورد دەتوانین هەموو یارییەکان تێکبدەین و بە برایەتی ئایندەی خۆمان گەرەنتی بکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوێتی: "لە سووریا هەر هەوڵێک بۆ پاککردنەوە لە تیرۆر، بە هەنگاوێک لە ئاراستەیەکی دروستدا دەبینین".
سەرکۆماری تورکیا ڕاشیگەیاندووە: "جێبەجێکردنی بێ کەموکۆڕی ڕێککەوتننامەکەی ڕۆژی ڕابردوو خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. براوەی ئەوەش تێکڕای برایانی سووریاییمان دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها نووسیوێتی "هەموو کاتێک ئەوە دەڵێم، ئێمە وەک عەرەب و تورک و کورد دەتوانین هەموو یارییەکان تێکبدەین و بە برایەتی ئایندەی خۆمان گەرەنتی بکەین. دەبێ لەوەش تێبگەین کە هیچ ڕێگایەکی دیکەمان نییە بۆ ڕزگاربوون جگە لە دەستگرتنی یەکتر و ڕێزگرتن لە هەستیارییەکانی یەکتر".