توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان بگاتە خەڵکی غەززە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر پشتگریکردن لە دەوڵەتێکی خاوەن سەربەخۆیی، سەروەری فەڵەستین کە پایتەختەکەی لە قودس و لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ داڕێژرابێت".

Merve Yıldızalp, Fatma Sevinç Çetin  | 20.01.2025 - نوێکردنەوە : 20.01.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان بگاتە خەڵکی غەززە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕایگەیاند، "پێویستە هەموو لایەک پابەند بن و یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان بگاتە خەڵکی غەززە".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ڕۆبێرت فیکۆ لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە قسەی کرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی سووریاوە دوا و ڕایگەیاند: "جەختمان لەوە کردەوە کە لادانی گەمارۆ و سزاکانی نێودەوڵەتی کە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو دانراوە، بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سووریا گرنگە".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس کرد و گوتی: "پێویستە هەموو لایەک پابەند بن و یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان بگاتە خەڵکی غەززە".

گوتیشی: "پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا ببێتەوە لەوەی کە ئیسرائیل ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ دەکات".

سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە، "وەک تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر پشتگریکردن لە دەوڵەتێکی خاوەن سەربەخۆیی، سەروەری فەڵەستین کە پایتەختەکەی لە قودس و لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ داڕێژرابێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کرد و گوتی: "هەر دەستکەوتێک هەبێت لە ئاشتیدا هەیە، بە جەنگ ناگەینە هیچ شوێنێک. لە پەیوەندییەکانمدا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ ئەوە دەخەمە روو و بەو پێیە هەنگاو دەنێین".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: "لەبارەی پێویستی سلۆڤاکیا بە گازی سرووشتی، بۆ دەستخستنی دەرئەنجامێک، هەم وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەڕێز لاڤرۆڤ و هەم من لەگەڵ بەرێز پوتین باسی دەکەم".

پەیوەندیدار بە دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ترەمپ، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەردەوامی دان بە دۆستایەتی یەکەم خوولی سەرۆکایەتییان، بۆ ئێمە زۆر گرنگە".

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ڕۆبێرت فیکۆ ڕوو بە سەرکۆماری تورکیا قسەی کرد و گوتی: "ئێوە ئەکتەرێکی زۆر گرنگی سیاسی و ئابوورین، لە هەمانکاتدا خاوەن پێگەیەکی گرنگی سیاسین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا".

فیکۆ ڕاشیگەیاند: "هیوادارم خواستی تورکیا بۆ هەرچی زووە ئەندامێنتی تەواو (لە یەکێتیی ئەورووپا) بێتە دی. پشتیوانی سلۆڤاکیاتان لەگەڵە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın