توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاتی ئەوە هاتووە کە بە ژانەکانی نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن 'بەسە' "

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە تیرۆر بۆ هەتاهەتایە، دەرفەتێکی نوێ و گرنگی دیکە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە ئاراوە. ئەوە بە ڕاست نازانم کە ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین".

Merve Yıldızalp  | 11.01.2025 - نوێکردنەوە : 11.01.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاتی ئەوە هاتووە کە بە ژانەکانی نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن 'بەسە' "

Ankara

دیاربەکر - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "کاتی ئەوە هاتووە کە بە ژانەکانی ١٥٠ ساڵی ڕابردوو و بە تایبەت نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن 'بەسە'. ئیتر کاتی هاتووە شتی نوێ بگوترێت".

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە دیاربەکر کرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی هەوڵ دەدەن بۆ بەرژەوەندییە ئیمپریالیستەکانیان کەڵک لە هاودۆزانی سەلاحەدین ئەیووبی وەربگرن، دوژمنی هاوبەشی هەموومانن".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئەحمەد عاریف گوتەنی، ڕێگە نادەین ئەو مارانە یەکگرتوویی گەلەکەمان، یەکپارچەیی نیشتمانەکەمان و هێزەی تاسەری دەولەتەکەمان بخۆن".

سەرکۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: "بە ئومێدی خوا لە قۆناغی کۆتایی پێهێنانی دوا یاری ئیمپریالیستین کە نیوە سەدەیە ژانیان بۆ ئەو گەلە بەرهەم هێناوە و داهاتوویان ڕەش کردووە. کاتی ئەوە هاتووە کە بە ژانەکانی ١٥٠ ساڵی ڕابردوو و بە تایبەت نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن 'بەسە'. ئیتر کاتی هاتووە شتی نوێ بگوترێت".

گوتیشی: "لە ژانی دایکانی دیاربەکر بە باشی تێدەگەم کە پێنج ساڵە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە منداڵەکانیان کە لە لایەن ڕێکخراوی جوداخوازەوە بە زۆر ڕفێندراون".

سەرکۆمار ئەردۆغان بەو شێویە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو، "لەگەڵ دەستپێکی ستراتیژی وشککردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی خوێن و هێزێکی زۆری لە دەستداوە. ئیتر ئەوە زانراوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی پشتی بە هەر شتێک ببەستێت، شانسی ئەوەی نییە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا بوەستێتەوە. بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە تیرۆر بۆ هەتاهەتایە، دەرفەتێکی نوێ و گرنگی دیکە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە ئاراوە. ئەوە بە ڕاست نازانم کە ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین".

گوتیشی: "هیچ نەوەیەکی سەلاحەدین ئەیووبی لەبەردەم دەرگای زایۆنییەکان، قۆڵ لە قۆڵیان ناکات".

لەبارەی دۆخی سووریاوە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "دەست لە ناو دەستی یەک دەنێین و تورک لەگەڵ کورد و کورد لەگەڵ عەرەب، بە یەکەوە پەردەی تیرۆر دەدڕێنین و فڕێی دەدەین".

گوتیشی: "ئیتر تورکیای کۆن نەماوە. مل دان و خۆ چەماندنەوە نەماوە. ئیتر 'بەڵێ' ناڵێن بەو شتانەی بەسەرماندا دەسەپێندرێت. تورکیای کۆن هەر لە ڕابردوودا مایەوە. ئێستا تورکیایەک هەیە کە هەموو تاکەکانی بە یەکگرتوویی و یەکسانی نەک لە ناوەوە بەڵکوو لە دەرەوەش دژ بە ستەم دەنگی ناڕەزایەتی هەڵدەبڕن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن