توركيا

سەرکۆماری ئەردۆغان: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ بنیاتنەنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا"

ئەردۆغان: "(پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا) هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی دروست نەبێت. واتە وەک چۆن لە ڕابردوودا لە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندیانە لەگەڵ سووریادا بەیەکەوە بووین، بەهەمان شێوەی بەیەوەکەوە کار دەکەین".

Mustafa Hatipoğlu, Kaan Bozdoğan  | 28.06.2024 - نوێکردنەوە : 01.07.2024
سەرکۆماری ئەردۆغان: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ بنیاتنەنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ سەرلەنوێ بنیاتنەنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریادا و ڕایگەیاند: "واتە وەک چۆن لە ڕابردوودا لە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندیانە لەگەڵ سووریادا بەیەکەوە بووین، بەهەمان شێوەی بەیەوەکەوە کار دەکەین. هەرگیز ئامانجان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆی سووریا وەربدەین".

لە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەیینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد کە ڕایگەیاندبوو سووریا کراوەیە بە ڕووی هەموو ئەو پێشهاتانەی ئامانجیان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ تورکیادا و، ئایا سەرلەنوێ پەیوەندیيە دیپلۆماسییەکان لە نێوان تورکیا و سووریادا درروست دەبێتەوە؟ سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی دروست نەبێت. واتە وەک چۆن لە ڕابردوودا لە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندیانە لەگەڵ سووریادا بەیەکەوە بووین، بەهەمان شێوەی بەیەوەکەوە کار دەکەین. هەرگیز ئامانجان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆی سووریا وەربدەین، چونکە گەلی سووریا کۆمەڵگایەکە کە وەک گەلانی برامان پێکەوە دەژین. هەر وەک چۆن ئێمە لە ڕابردوودا وەک دەزانن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا زۆر زۆر زیندوو ڕاگرتبوو تا کۆبوونەوەی خێزانیش کە لەگەڵ بەڕێز ئەسەددا ئەم کۆبوونەوانەمان هەبوو. بێگومان شتێک نییە بگوترێت سبەی ڕوونادات، دووبارە دەبێتەوە".

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەگەڵ کاک دەوڵەت باخچەلیدا باسمان لەوە کرد کە لە ئێستادا چی لە پێشهاتە سیاسییەکانی وڵاتەکەماندا هەیە، چی دەگوزەرێت، پێویستە چ ڕێوشوێنێک بگرینەبەر، هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەمانە کردووە و لە هەر کوێیەکەوە تەماشای بکەن لە هەموو کۆبوونەوەیەکماندا نزیکەی یەک کاتژمێر ئەم هەڵسەنگاندنانە دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın