توركيا

سەرکۆماری تورکیا ھەواڵی ئەو گەنجەی گوایا لەسەر بەکوردی قسەکردن کوژراوە بەدرۆدەخاتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا: "لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون، سێ گەشتیار لە ناو یانەیەکدا لە قەزای فاتیح لەگەڵ دوو کەس کە ناسنامەیان تۆماری باتمانە لەسەر تەماشاکردنی ئافرەت بووەتە شەڕیان و لە ئاکامدا (ح.ل.ت) گیانی لەدەستداوە".

Hemin Othman Mohammed  | 02.09.2024 - نوێکردنەوە : 03.09.2024
سەرکۆماری تورکیا ھەواڵی ئەو گەنجەی گوایا لەسەر بەکوردی قسەکردن کوژراوە بەدرۆدەخاتەوە

Arbil

ھەولێر - AA


فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە، ئەو دەنگۆیەی لە چەند ھەژمارێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا ''ھاووڵاتی (ح.ل.ت.) لە ناو یانەیەکدا بەھۆی ئەوەی بە زمانی کوردی قسەی کردووە ڕووبەڕووی ھێرش بووەتەوە و گیانی لەدەستداوە'' دوورە لە ڕاستییەوە.

ھەروەھا فەرمانگەکە ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی ھێرشکردنە سەر (ح.ل.ت.) بڵاودەکرێنەوە کە بەمەبەستی گەشت سەردانی ئیستانبوڵی کردووە، بۆ مەبەستی ئیستفزازییە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون، سێ گەشتیار بە ناوەکانی (ح.ل.ت.)، (س.م.ت.) و (ب.ئا.ک.) لە ناو یانەیەکدا لە قەزای فاتیح لەگەڵ دوو کەس بە ناوەکانی (ە.ئۆ.) و (ز.ئۆ.) کە ناسنامەیان تۆماری باتمانە لەسەر تەماشاکردنی ئافرەت بووەتە شەڕیان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە، کارمەندی ئەمنیی شوێنەکە (ئو.ی.) لە سێ گەشتیارەکەی داوە و کردوونیەتە دەرەوە، لەو کاتەدا (ە.ئۆ.) بەو چەقۆیەی لەسەر مێزەکەی ھەڵیگرتووە لە دەرەوەی یانەکەدا دوو چەقۆی لە (ح.ل.ت.) داوە و لە ئەنجامدا برینداربووە و پاشان گیانی لەدەستداوە، (ە.ئۆ.) ی گومانلێکراو و براکەی بەناوی (ز.ئۆ.) و کارمەندی ئەمنیی شوێنەکە (ئو.ی.) ھەڵاتوون و شوێنەکەیان جێھێشتووە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە درێژەی ھەیە و داوایشی کردووە کە باوەڕ بەو ئیستفزازیانە نەکرێت کە بە ئامانجی ھاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی بڵاودەکرێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın