توركيا

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: "ناکرێت لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک ئەکتەرێکی یاسایی مامەڵە بکرێت"

Şerife Çetin  | 22.07.2024 - نوێکردنەوە : 22.07.2024
نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: "ناکرێت لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک ئەکتەرێکی یاسایی مامەڵە بکرێت"

New York

نیویۆرک - AA

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان باڵیۆز ئەحمەد یڵدز وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامی هەوڵەکانی جودایی خوازی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە سووریا، گوتی: "ناکرێت لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک ئەکتەرێکی یاسایی مامەڵە بکرێت".

یڵدز لە میانی دانیشتنێکدا کە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سیاسی و مرۆیی سووریا ڕێکی خستبوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژەکردن بە دۆخی خراپی مرۆیی خەڵکی سووریا کە بەرەو خراپبوون دەچێت، گوتی، "١٦ ملیۆن ٧٠٠ هەزار دانیشتووی ئەو وڵاتە تا ئێستاش پێویستییان بە یارمەتی مرۆیی هەیە".

ئەحمەد یڵدز ڕوونیشی کردەوە کە لەبارەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانی تورکیا بۆ سووریا، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگیان هەیە.

نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەحمەد یڵدز لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەردەوامی هەوڵەکانی جودایی خوازی لقی سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە خۆی بە هەسەدە دەناسێنێت، کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "ناکرێت لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک ئەکتەرێکی یاسایی مامەڵە بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın