توركيا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بەعشیقە مەشق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت"

Utku Şimşek  | 23.08.2024 - نوێکردنەوە : 26.08.2024
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بەعشیقە مەشق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ڕێگەی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی سەبارەت بە هاریکاریی ئەمنیی لە ١٥ی ئابدا لەنێوان تورکیا و عێراقدا واژوو کرا 'ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی' لە بەغدا دادەمەزرێت کە کارمەندانی تورک و عێراقی بەیەکەوە کاری تێدا دەکەن و، تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەکرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت.

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخست.

ئەدمیراڵ ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای تورکیا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆن و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان بە سەرکەوتوویی بەردەوامە لەسەر چالاکییەکانی مەشق و ڕاوێژکاری لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیماندا.

ئاکتورک ڕاشیگەیاند: "بەڕێز وەزیرەکەمان کە بەشداری لە کۆبوونەوەی 'میکانیزمی باڵای ئەمنییدا' کرد لە نێوان وڵاتەکەمان و عێراقدا کە لە ١٥ی ئابدا چوارهەمینی لە ئەنقەرە سازکرا، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراقدا 'یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەبارەی هاریکاریی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر' واژووکرد. لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنەوە 'ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی' لە بەغدا دادەمەزرێت کە کارمەندانی تورک و عێراقی بەیەکەوە کاری تێدا دەکەن و، تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەکرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت، هەروەها لە نێوان هێزەکانماندا لە گۆڕەپانەکەدا هەماهەنگیی دەکرێت بۆ وەستانەوە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی لەسەر هەردوو وڵات دروست دەکەن. پلان دادەنرێت لە ڕێگەی ناوەندی هاریکاریی و مەشقی هاوبەش کە هەر لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە لە بەعشیقە دروست دەکرێت مەشق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێت بە ئامانجی زیادکردنی تواناکان لە ڕووی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشکردنی ئەزموون لەو بارەیەوە. لە قۆناغی کۆتاییشدا تیرۆر کە مەترسی لەسەر خەڵکی هەردوو وڵات دروست کردووە ئیدی لەناودەچێت و لەوە دەردەچێت ببێت بە کێشە لە ناوچەکەدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın