توركيا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دیمەنی ساتی ڕزگارکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی بەفرەوە گیریخواردبوو

Yusuf Soykan Bal  | 06.03.2025 - نوێکردنەوە : 09.03.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دیمەنی ساتی ڕزگارکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی بەفرەوە گیریخواردبوو

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دیمەنی ڕزگارکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە ماوەی ١٥ ڕۆژە بەهۆی چڕی بەفرەوە لە کێڵگەیەکدا گیریخوارد بوو و هەواڵی بوو.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "هێلیکۆپتەری جۆری T-70مان کە سەربە ١٣٥هەمین فەرماندەیی تیمی ڕزگارکردنی کارمەندانە لە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، هاووڵاتییەکمانی ڕزگار کرد کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لەو کێڵگەیەی دەژی گیریخواردبوو و هەواڵی نەبوو. دوای ڕزگارکردنیشی کەسەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەرزەڕوم".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیمەنی ساتی ڕزگارکردنی کەسەکە بڵاوکراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın