توركيا, عێراق

پەیوەندییە گەرمەکانی تورکیا و عێراق بە سەردانە یەک لە دوا یەکەکان بەهێزتر دەبێت

سەرۆکی یەکێتیی بەلێندەرانی تورکیا، ئەرداڵ ئەرەن: "عێراق بازاڕێکە کە دەتوانرێت لە ساڵێکدا بەبڕی لانی کەم پێنج ملیار دۆلار پرۆژە وەربگیرێت".

Mert Davut  | 08.10.2024 - نوێکردنەوە : 08.10.2024
پەیوەندییە گەرمەکانی تورکیا و عێراق بە سەردانە یەک لە دوا یەکەکان بەهێزتر دەبێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

تورکیا کە لەگەڵ عێراقدا لە زۆر پرۆژەدا هاریکاریی هەیە بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان، لە سایەی ئەو سەردانە یەک لە دوای یەکانەی بەڵێندەرانی تورکیا و وەزیری بازرگانی عومەر بۆڵات ئەنجامیاندا، پەیوەندییەکانیان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئەو پەرەسەندنانەی لە پەیوەندیە سیاسیی و دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و عێراقدا ڕوویداوە، کاریگەرییەکەی لەسەر كەرتی ئابووریی و بازرگانیش هەستی پێدەکرێت. بەتایبەتی بەو پەیامانەی لە سەردانەکەی مانگی نیسانی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە دوای ١٢ ساڵ بۆ عێراق ئەنجامیدا خرانەڕوو و، واژوو کردنی ٢٦ ڕێککەوتننامە کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وزە تا کشتوکاڵ، ئاسایش تا گواستنەوە، پەیوەندییەکانی گەیاندە ئاستێکی جیاواز.

پێشوەچوونی پەیوەندییەکان ڕەنگدانەوەی لەسەر ئامارەکانی بازرگانیش هەبووە.

بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا بەبڕی ٨،٤ ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە هەناردەی عێراق کراوە. بەبڕی ١،١ ملیار دۆلاریش هاوردە لە عێراقەوە بۆ تورکیا ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا بەبڕی ٧،٧ ملیار دۆلار هەناردە بۆ عێراق کراوە و بەبڕی ٨٧٦ ملیۆن دۆلاریش هاوردە لە عێراقەوە بۆ تورکیا ئەنجامدراوە.

بەو پێیەوەش، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی تورکیا زۆرترین بازرگانی لەگەڵدا ئەنجام دەدات.

لە دوای سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو لە کۆتایی مانگی تەمووزدا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و، لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراقدا تاوتوێی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد.

بەڵێنەدرانی تورکیا کە لە عێراقدا لە پرۆژە هەمەجۆردا کاردەکەن بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان، کارەکانیان بووەتە هۆی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

لە سایەی ئەو سەردانانەی ئەم مانگە و مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێن، دیدار و کۆبوونەوەکانی هەردوولا زیاتر بەرەوپێش دەچن. بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێک کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی کەرتەکان بە ڕێبەرایەتی یەکێتیی بەلێندەرانی تورکیا سەردانی عێراق بکات و، پێشبینیش دەکرێت سەردانەکە ڕۆژانی ١٥-١٧ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت.

هەروەها ئامادەکاری دەکرێت لە مانگی تشرینی دووەمیشدا وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات لەگەڵ شاندی بازرگانی و بەڵێندەرانی گشتیی عێراقدا سەردانی بەغدا و بەسرە بکات. سەردانەکە کە بڕیارە ڕۆژانی ١٨-١٩ی تشرینی دووەم بێت، پێشبینی دەکرێت تیایدا بازرگانان و بەڵێندەران کۆبوونەوەی هەمەجۆر ئەنجام بدەن.

سەرۆکی یەکێتیی بەلێندەرانی تورکیا، ئەرداڵ ئەرەن، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و سەردانی شاندی بەڵێندەران کرد.

ئەرەن باسی لەوە کرد کە بەڵێندەرانی تورکیا لە ساڵی ١٩٧٢ەوە هەتا ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە ١٣٧ وڵاتدا بەبڕی ٥١٥،٨ ملیار دۆلار ١٢ هەزار و ٢٩٧ پرۆژەیان ئەنجامداوە.

هەروەها ئەرەن باسی لەوە کرد کە بەبڕی ٦،٨ ملیار دۆلار پرۆژەیان لە عێراق ئەنجامداوە و، ڕایگەیاند: "عێراق سێهەمین بازاڕە بۆ بەڵێندەرانی تورکیا کە زۆرترین پرۆژەیان تێدا ئەنجامداوە. تەنیا ئەمساڵ بەبڕی ٦٢٤ ملیۆن دۆلار ١٣ پرۆژەیان ئەنجامداوە".

گوتیشی: "عێراق بازاڕێکە کە دەتوانرێت لە ساڵێکدا بەبڕی لانی کەم پێنج ملیار دۆلار پرۆژە وەربگیرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın