توركيا

کۆبوونەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق

سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی

Büşranur Koca  | 28.08.2024 - نوێکردنەوە : 29.08.2024
کۆبوونەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران و سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی کۆبووەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری ئێکسی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە جێگری وەزیری دەرەوە یڵماز لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق توران و سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ساڵحی کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی کەرکووک کراوە و، هاتووە: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی تورکمانەکانی عێراق".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın