وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بەسەر یانەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئەستۆن ڤێلا سەرکەوتن و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.

Ahmed Hassan  | 16.04.2025 - نوێکردنەوە : 16.04.2025
ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League).

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند-ی ئەڵمانی لە یاریگەی خۆی لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری یانەی بارسێلۆنا-ی ئیسپانی کرد.

ھەرچەندە یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی (٣-١) کۆتایی ھات، بەڵام ئەو ئەنجامە بەس نەبوو، بۆ ئەوەی یانە ئەڵمانییەکە خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چونکە لە یاری چوون بە ئەنجامی (٤-٠) بە بارسێلۆنا دۆڕابوو.

ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، (٥-٣) لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتاییان ھات.

بۆیە بەو ئەنجامە، یانەی بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

ھاوکات شەوی ڕابردوو لە یارییەکی دیکەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ئەستۆن ڤێلا-ی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی لە یاریگای ڤێلا پارک ڕووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمان-ی فەڕەنسی بووە.

ئەنجامی یارییەکەش (٣-٢) لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی ھات.

لە یاریی چوونی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی (٣-١) لە یانەی ئەستۆن ڤێلای بردبوویەوە.

بۆیە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، (٥-٤) لە بەرژەوەندی پاریس سانجێرمان کۆتاییان ھات.

بەو ئەنجامەیش ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) و ھەریەک لە یانەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆند و ئەستۆن ڤێلا ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın