تەندروستیی جیھانیی: "یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییمان لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕەوانەی سووریا کرد"
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ڕایگەیاند، یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆیی کە ٣٢ ھەزار و ٥٠٠ تۆن پێداوێستی تەندروستی ھەڵگرتووە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق نیشتووەتەوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ڕایگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییان لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕەوانەی سووریا کردووە.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "فڕۆکەیەک کە ٣٢ ھەزار و ٥٠٠ تۆن پێداوێستی تەندروستی بە بەھای ٦٠٠ ھەزار دۆلار ھەڵگرتووە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق نیشتووەتەوە".
ڕاشیگەیاندووە، ئەوە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، گەیشتووەتە سووریا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ٣٠٠ ھەزار کەسی ئاسایی و نۆ ھەزار و ٣٠٠ ڕاوێژکاری پزیشکی لە سووریا، لە پێدوایستییە تەندروستییەکان، سوودمەندەبن.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە ڕێگای فڕۆکەوە، ٤٧ کاورانی یارمەتی تەندروستییان ڕەوانەی سووریا کردبوو.
پێشتر گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، مارگارێت ھاریس ڕایگەیاندبوو کە لەئێستادا، ١٥ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێری تەندروستیی ھەیە.