جيهان, تەندروستی

"لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە"

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، جۆیس مسویا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.

Mohammed Sameai  | 16.10.2024 - نوێکردنەوە : 18.10.2024
"لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە"

Yemen

یەمەن ــ AA

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، جۆیس مسویا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.

ئێوارەی دوێنێ سیشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنی خۆی بۆ گفتوکۆکردن لەبارەی پێشھاتەکانی قەیرانی یەمەن ئەنجامدا.

جۆیس مسویا لە میانی دانیشتنەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە یەمەن، بەردەوامە و گوتی: "لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون".

ھەروەھا جۆیس مسویا لەبارەی دۆخی مرۆیی لە یەمەن، گوتی: "گرژییەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەریی زۆریان لەسەر قەیرانی مرۆیی لە یەمەن دروست کردووە کە ئەوەش ئێمەی زۆر نیگەران کردووە".

گوتیشی: "سەبارەت بەو ھێرشانەی کە بەردەوام دەکرێنە سەر یەمەن (ململانێی حووسییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی) ھەست بە نیگەرانی دەکەین، چونکە ئەو ھێرشانە زیانی زۆریان بە ژێرخانە گرنگەکان لە یەمەن گەیاندووە، لەوانە ژێرخانی وزە و بەندەرکان لە حودەیدە و ڕەئەس عیسا".

ئاماژەی بەوەشدا کە بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە، دۆخی مرۆیی لە یەمەن خراپتر بووە و بووەتە مایەی زیادبوونی برسێتی لە یەمەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın