تەندروستی, عێراق

مەسرور بارزانی: "کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە"

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی: "ڕێژەی شێرپەنجە لەم ناوچەیەدا وەکوو ھەموو جیھان زیادی کردووە، بۆیە پێویستە بە وردی کار لەسەر کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی تووشبوون بکەین".

Zana Natık Kerem  | 18.09.2024 - نوێکردنەوە : 19.09.2024
مەسرور بارزانی: "کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە"

Arbil

ھەولێر AA

سەرۆکوەزیرانى ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە، کوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستییە لە کەرتی گشتییدا باشتر بکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە بە وردی کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە.

مەسرور بارزانی لە میانی دانانی بەردی بناخەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی لە ھەرێم و عێراق لە شاری ھەولێر، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە ھێشتا کەرتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان، پێویستی بە خزمەت و چاکسازیی زۆری ھەيە و باسی لەوەش کرد کە لە کەرتی تەندروستیی لە ھەرێمدا، دەبێت کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ھاوسەنگ و ھاوتەریب گەشە بکەن، کوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاری لە کەرتی گشتیی تەندروستیدا دەبێت باشتر بێت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی شێرپەنجە لەم ناوچەیەدا وەکوو ھەموو جیھان زیادی کردووە و گوتی: "پێویستە بە وردی ھەم کار لەسەر کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی تووشبوون بکەین، ھەمیش باشترین چارەسەرەکان بۆ نەخۆشەکانمان دەستەبەر بکەین، لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانیی تێچووی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی شێرپەنجەش، ئێمە پاڵپشتیی سندووقی تایبەت بە کۆمەککردنی تووشبوانی شێرپەنجە دەکەین و ھیوادارین کەرتی تایبەت و ھاووڵاتیانیش بەپێی توانا یارمەتیی ئەو سندووقە بدەن".

ڕاشیگەیاند کە ھەموو توانای خۆیان لەپێناو باشترکردنی دۆخی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتی نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان دەخاتە گەڕ و گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان توانای زانستی و پزیشکیی باشمان ھەیە و پزیشکی زۆر باشمان ھەیە کە دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی ھاووڵاتییانمان بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın