جيهان, تەندروستی

"نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەتوانایدا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات"

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەتوانایدا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، لە کاتێکدا ھێشتا ٢٠٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدا ماون.

Muhammet İkbal Arslan, Beraa Göktürk  | 18.02.2024 - نوێکردنەوە : 19.02.2024
"نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە لەتوانایدا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات"

Geneve

جنیڤ ــ AA

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە کە ماوەی یەک ھەفتەیە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە گەمارۆدراوە، لەتوانایدا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.

تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندووە: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێگا بە تیمی سەربە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی نەدراوە، بچێتە نێو نەخۆشخانەی ناسر بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی نەخۆش و پێداویستییە پزیشکییە گرنگەکان بکات".

ئاماژەی بەوەشداوە، نەخۆشخانەی ناسر کە ماوەی یەک ھەفتەیە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە گەمارۆدراوە، لەتوانایدا نەماوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.

باسی لەوەش کردووە کە ھێشتا ٢٠٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەی ناسر ماون کە لەوانەش ٢٠ نەخۆشیان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی غەززە کە بەھۆیەوە تا ئێستا، پێنج نەخۆش لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın