توركيا, تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی تورکیا: "هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە تورکیا تۆمار نەکراوە"

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە تورکیا تۆمار نەکراوە کە بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، لەبەرئەوە هێشتا پێویست بەهیچ سنووردارییەک یان ڕێکاری زیاتر ناکات".

Yeşim Sert Karaaslan  | 15.08.2024 - نوێکردنەوە : 19.08.2024
وەزارەتی تەندروستی تورکیا: "هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە تورکیا تۆمار نەکراوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاویکردەوە کە حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون (mpox) لە تورکیا تۆمار نەکراوە کە بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، لەبەرئەوە هێشتا پێویست بەهیچ سنووردارییەک یان ڕێکاری زیاتر ناکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنرراوەتەوە دوای کۆبوونەوەکەی ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ی لیژنەی دۆخی بەپەلەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەنجامدرا، نەخۆشی ئاولەی مەیمون (mpox) بە بارێکی نائاسایی تەندروستی گشتیی ڕاگەیاندراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە تورکیا تۆمار نەکراوە کە بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، لەبەرئەوە هێشتا پێویست بەهیچ سنووردارییەک یان ڕێکاری زیاتر ناکات. لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت و دامەزراوەی زانستیی و ژێرخانی تەندروستیمان بە هەستیارییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın