جيهان

ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە چووە واری جێبەجێکردنەوە

- گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی: "تا ئەو کاتەی حەماس پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ نەکات، ئەوا ڕێککەوتنەکە ناچێتە واری جێبەجێکردنەوە".

Nour Mahd Ali Abuaisha, Zein Khalil  | 19.01.2025 - نوێکردنەوە : 19.01.2025
ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە چووە واری جێبەجێکردنەوە

Gazze

غەززە ــ AA

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووهەم، ئەمریکا، قەتەر و میسر ڕایانگەیاندبوو کە ئیسرائیل و حەماس لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

لەوبارەیەوە بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی ناوخۆیی فەڵەستین، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ھاوکات نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو بەدیلگیراوانەیان بەدەست نەگەیشتووە کە بڕیارە لەلایەن حەماسەوە، ئازاد بکرێن، ئاگربەست جێبەجێ ناکرێت.

لە وەڵامی ئەوەدا، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ھۆکاری ڕادەستنەکردنی لیستی ناوی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان کە بڕیارە ئازاد بکرێن، بۆ کێشەی تەکنیکی، دەگەڕێتەوە.

لای خۆیەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "تا ئەو کاتەی حەماس پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ نەکات، ئەوا ڕێککەوتنەکە ناچێتە واری جێبەجێکردنەوە".

ڕاشیگەیاندووە کە لە ھێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی حەماس پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ دەکات.

ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا کە ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت، حەماس ٣٣ دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکات و لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın