جيهان

ئێران: "خولی دووهەمى دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

ڕاگەیاندنی ئەمریکا بڵاویکردبووەوە کە خولی دووهەمى دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

Ahmet Dursun  | 15.04.2025 - نوێکردنەوە : 15.04.2025
ئێران: "خولی دووهەمى دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

Tahran

تاران - AA

ئێران ڕایگەیاند کە بڕیاردراوە خولی دووهەمى دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە عومان به‌ڕێوه‌ بچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی بە ئاژانسی فەڕمی وڵاتەکەی IRNAی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ڕاوێژانەی ئەنجامدراون، بڕیاردرا بەوەی مەسقەت بەردەوام بێت لە میوانداری کردنی خولی دووهەمى دانوستانەکان، کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی نیسان بەڕێوەدەچن".

لەلایەکی دیکەوە، ڕاگەیاندنی ئەمریکا بڵاویکردبووەوە کە خولی دووهەمى دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın