ئەحمەد شەرع: "ئومێد دەکەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتر بکەین"
سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد کە دوینێ دووشەممە وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، سوێندی یاسایی خوارد.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد کە دوینێ دووشەممە وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند کە ئومێد دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا باشتر بکەن.
دەسەڵاتی نوێی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەحمەد شەرع بە نوێنەرایەتی سەرکردایەتی و گەلی سووریا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە کە دوینێ دووشەممە وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، سوێندی یاسایی خوارد.
ڕاشیگەیاندووە: "دەیەی ڕابردوو نەھامەتی گەورەی بۆ سووریا ھێنا، بەجۆرێک کە ململانێیەکان بوونە مایەی وێرانکردنی گەلەکەمان و ناسەقامگیریی ناوچەکە، ئێمە دڵنیاین کە ئەو سەرکردەیە، ئاشتی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەھێنێت و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە".
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئومێد دەکەن پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و ئەمریکا، باشتر بکەن، ئەوەش لەسەر بنەمای دگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ڕایگەیاندووە: "باوەڕمان بەوە ھەیە کە لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا، ئەو دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ پێکھێنانی ھاوبەشییەک کە ڕەنگدانەوەی لەسەر خواستەکانی ھەردوو وڵاتدا، ھەبێت.
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا، وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە، سوێندی یاسایی خوارد.