جيهان

ئەمریکا تێکشکاندنی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

Salih Okuroğlu  | 27.07.2024 - نوێکردنەوە : 27.07.2024
ئەمریکا تێکشکاندنی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و سێ بەلەمی بێسەرنشینی لە کەناراوەکانی یەمەن لەناوبردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەم چەکانە مەترسییان لەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە دروست کردووە و، ئەمریکا ئەم چالاکیيانە لە پێناو پاراستنی ئازادی گەشت و ئاسایشی ئاوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın