ئەمریکا ڕایگەیاند ڕەنگە ڤیزەی ئەو خوێندکارە بیانیانە هەڵبوەشێندرێتەوە کە پشتیوانی لە حەماس دەکەن

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ روبیۆ ئاماژەی بەوە کرد ڕەنگە ڤیزەی ئەو خوێندکارە بیانیانە ھەڵبوەشێندرێتەوە کە پشتیوانی لە حەماس دەکەن.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، روبیۆ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڤیزەی ئەو گەشتیار و خوێندکارانە بڵاوکردەوە کە پشتیوانی لە حەماس دەکەن.
روبیۆ حەماسی بە "ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی" ناساند و ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئاماژە بۆ کراو دەکەن، ھەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانییمان دەکەن. ئەمریکا لێبوردەیی سفری بۆ ئەو گەشتیارە بیانییانە ھەیە کە پشتیوانی تیرۆریستان دەکەن".
ھەروەھا روبیۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوانەی پێشێلی یاساکانی ئەمریکا دەکەن بە خوێندکارانی بیانییشەوە، ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە و سنوورداشکردن دەبنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن