جيهان

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بەپێوەری ڕێختەر ئێرانی ھەژاند

Mustafa Melih Ahıshalı  | 03.03.2025 - نوێکردنەوە : 04.03.2025
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بەپێوەری ڕێختەر ئێرانی ھەژاند

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بەپێوەری ڕێختەر لە شاری ئیرانشەهری سەربە ویلایەتی سیستان-بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕوویدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ٠٩:٥٥ خولەک ڕوویداوە و گوڕەکەی ٥،١ پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر، ناوەندەکەی شاری ئیرانشەهر بووە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٢٨ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın