جيهان

بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئێران پێنج کەس بوونە قوربانی

بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری شوشتەر سەربە پارێزگای خوزستان باشووری ڕۆژئاوای ئێران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

Ahmet Dursun, Muhammet Torunlu  | 16.10.2024 - نوێکردنەوە : 16.10.2024
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئێران پێنج کەس بوونە قوربانی

Tahran

تاران ــ AA

بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری شوشتەر سەربە پارێزگای خوزستان باشووری ڕۆژئاوای ئێران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

قایمقامی قەزای شوشتەر، موحسن موسەوی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی بارھەڵگرێکی نەوت خۆی بە کۆگایەکی ئەمبارکردنی بەنزیندا کێشاوە، لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە قەزاکە کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەھۆی ڕووداوکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە ئاگرەکە، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın