جيهان

ترەمپ: ''لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغاندا پەیوەندی زۆر باشمان هەیە، ئەو کەسێکی زۆر بەهێز و ژیرە''

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغاندا پەیوەندی زۆر باشی هەیە و، ڕایگەیاند: ''ئەو کەسێکی زۆر بەهێز و ژیرە''.

Hakan Çopur  | 08.04.2025 - نوێکردنەوە : 08.04.2025
ترەمپ: ''لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغاندا پەیوەندی زۆر باشمان هەیە، ئەو کەسێکی زۆر بەهێز و ژیرە''

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو لە کۆشکی سپی، جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی تورکیا کردەوە لە سووریا و پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغاندا هەیە و، ڕایگەیاند: ''ئەو کەسێکی زۆر بەهێز و ژیرە''.

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو لە کۆشکی سپی، ترەمپ لە پرسی سووریادا لێدوانی سەرنجڕاکێشی دا.

ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغاندا پەیوەندی زۆر باشی هەیە و، ئاماژەی بەوە کرد ڕۆڵی تورکیا لە سووریا زۆر گرنگە.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ''پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ پیاوێک هەیە بە ناوی ئەردۆغان. دەزانم ڕاگەیاندن توڕەیە لەوەی ئەردۆغانم خۆشدەوێت، بەڵام من خۆشمدەوێت، ئەویش منی خۆشدەوێت و هیچ کێشەیەکمان نەبووە''.

ترەمپ باسی لەوە کرد کە تورکیا لە سووریا ئەوەی کرد کە کەس نەیدەتوانی ئەنجامی بدات و، گوتی: ''ئەردۆغان پیاوێکی زۆر بەهێز و ژیرە. (لە سووریا) شتێکی کرد کە کەس نەیدەتوانی ئەنجامی بدات. پێویستی مافی بدرێتێ''.

لە وەڵامی لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهودا کە ڕایگەیاند 'لە سووریادا لەگەڵ تورکیادا کێشەمان هەیە' ترەمپ رایگەیاند: ''پێموایە (لە پرسی سووریادا) لەگەڵ تورکیادا توشی هەر کێشەیەک ببین دەتوانم چارەسەری بکەم. (بە ئاماژە کردن بۆ ناتانیاهو) هەتا ئەو کاتەی تۆ عەقڵانی بیت؛ ئێمەش و ئێوەش هەردووکمان دەبێت لەم بارەیەوە عەقڵانی بین''.

ڕاشیگەیاند: ''لەگەڵ تورکیا و سەرۆکەکەیدا پەیوەندییەکی زۆر زۆر باشم هەیە و، پێموایە دەتوانم ئەم کێشەیە چارەسەر بکەم. وانازانم لە ئێستادا ئەمە ببێتە کێشەیەک''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın