تورکیا بە توندترین شێوە لێدوانەکانی ئیسرائیلی لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا ڕەت کردەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لە بارەی کەرتی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: "بە توندترین شێوە لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕەت دەکەینەوە لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو".
سەبارەت بە لێدوانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە توندترین شێوە لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕەت دەکەینەوە لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو. ئەم لێدوانانە کە وەلانانی یاسای نێودەوڵەتیی و چارەسەری دوو دەوڵەتییە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئامانجی کۆتایی ئیسرائیل دەستبەسەرداگرتنی خاکی فەڵەستینە. بێ سزامانەوەی ئەو جینۆساید و سیاسەتی داگیرکارییەی ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان پەیڕەوی دەکات (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین) ناتانیاهو و یاوەرانی زیاتر هانداوە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەپێویست زانراوە ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەڵوێستێکی بەهێزتر دژ بە سیاسەتە نایاساییەکانی ئیسرائیل نیشان بدەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن