جيهان

حووسییەکان: "بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج"

ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حووسییەکان، محەمەد عەلی حووسی ڕایگەیاند: "ھۆشداری دەدەینە ئەمریکییەکان ئەگەر یەمەن بکەنە ئامانج، ئەوا ئێمەش بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج".

ABDULSALAM FAYEZ  | 25.12.2024 - نوێکردنەوە : 25.12.2024
حووسییەکان: "بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حووسییەکان، محەمەد عەلی حووسی ھەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر دەستدرێژییەکان بۆ سەر یەمەن بەردەوام بن، ئەوا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

محەمەد عەلی حووسی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوی کردووەتەوە تیایدا ڕایگەیاندووە: "ھۆشداری دەدەینە ئەمریکییەکان ئەگەر یەمەن بکەنە ئامانج، ئەوا ئێمەش بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەگەر دەستدرێژییەکانى سەر غەززە و یەمەن ڕانەوەستێندرێن، ئەوا لە بەرامبەردا ئامانجە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج و تەنانەت چەکدارەکانمان لەوبارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ھەڕەشەیان ئەوەیان کردبوو کە گورزی توندتر لە حووسییەکان دەوەشێنن، ئەوەش لە وەڵامی ئەو مووشەکانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی قوڵایی خاکی ئیسرائیل دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın