جيهان

دۆناڵد ترەمپ پلانی خۆی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی بەسەر چین و کەنەدا و مەکسیک ڕاگەیاند

سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا و بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، دەسەپێنین".

Dilara Zengin Okay, Sevgi Ceren Gökkoyun, Zahir Sofuoğlu  | 26.11.2024 - نوێکردنەوە : 26.11.2024
دۆناڵد ترەمپ پلانی خۆی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی بەسەر چین و کەنەدا و مەکسیک ڕاگەیاند

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لەو کاتەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو دەست بەکار دەبێت، ئەوا بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا و بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، دەسەپێنن.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " Truth Social"، پلانی خۆی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین و کەنەدا و مەکسیک، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لەم ھەنگاوە، بەھێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لە ھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی فینتانیل لەو وڵاتانەوە بۆ ئەمریکا.

ڕاشیگەیاندووە: "بە ھەزاران کەس لە مەکسیک و کەنەداوە بە بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەرەوە، دەپەڕنەوە بۆ ئەمریکا".

باسی لەوەش کردووە کە لەو کاتەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوودا وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار دەبێت، ئەوا بەڕێژەی لە سەدا ٢٥ باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا دەسەپێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "سەپاندنی باجی گومرگیی بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوان لە مەکسیک و کەنەدا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی ھێنانی ماددەی ھۆشبەر لەنێویاندا (فینتانیل) و پەڕینەوەی کۆچبەران لە ڕێگای قاچاغەوە لەو وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەمان ڕادەگیرێن".

ئاماژەی بەوەدا کە مەکسیک و کەنەدا، توانای ئەوەی ھەیە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و گوتی: "داوایان لێدەکەین ئەم ھێزە بەکار بھێنن و کاتی ئەوە ھاتووە ئەم دوو وڵاتە باجێکی زۆر بدەن. تا ئەو کاتەی ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن".

ھەوروھا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی پلانەکەیدا، بەڕیژەی لە سەدا ١٠ بەسەر بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە چین، دەسەپێنن و ئاماژەی بەوەداوە کە چین نەیتوانیوە، ھێنانی ماددەی ھۆشبەر بەتایبەتی (فینتانیل) بە قاچاغ لەو وڵاتە بۆ ئەمریکا، سنووردار بکات.

باسی لەوەش کردووە: "من زۆر گفتوگۆم لەگەڵ نوێنەرانی چین کردووە سەبارەت بە ھێنانی بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەر بە قاچاغ لە چینەوە بۆ ئەمریکاوە، ئەوان پێیان گوتم سزای لەسێدارەدان بەسەر بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان جێبەجێ دەکەن، بەڵام بەداخەوە ھەرگیز ئەو کارەیان نەکردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın