جيهان

سوپای ئیسرائیل لە ئەگەری کوژرانی سەرۆکی حەماس سینوار دەکۆڵێتەوە لە هێرشەکانی سەر غەززەدا

هێشتا حەماس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

Mustafa Deveci  | 17.10.2024 - نوێکردنەوە : 17.10.2024
سوپای ئیسرائیل لە ئەگەری کوژرانی سەرۆکی حەماس سینوار دەکۆڵێتەوە لە هێرشەکانی سەر غەززەدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە لە ئەگەری کوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، یەحیا سینوار دەکۆڵێتەوە کە لەو هێرشەی کردوویەتیە سەر کەرتی غەززە کوژرابێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە لە هێرشەکەی غەززەدا سێ فەڵەستینی کوژراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگریی ناوخۆ (شاباک) لەو ئەگەرە دەکۆڵنەوە کە یەکێک لەو سێ فەڵەستینییەی لە هێرشەکەدا کوژراون سینوارە یان نا و، هێشتا ناسنامەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە لەو بینایەی هێرشەکەی کراوەتە سەر هیچ ئاماژەیەک نەبووە لە بارەی بوونی دیلە ئیسرائیلییەکان تیایدا.

لەلایەکی دیکەوە، هێشتا حەماس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو هەڵسەنگاندنەی سوپای ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın