سەرکۆمار ئەردۆغان: "تا ئێستا ڕێگرییمان لە دەردانی ٥،٩ ملیۆن تۆن غازی گەرمخانەیی کردووە"
Baki
باکو - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ماددە کیمیاییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دزەیان کردووەتە خاک و ئاوی ژێر زەویەوە لە ئێستاوە ئایندەی منداڵانی غەززەیان تاریک کردووە و، ڕایگەیاند: "پێمانوایە پێویستە ئەوانەی بوونەتە هۆی ئەم کارەساتە قورسە مرۆیی و ژینگەییە لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".
لە گوتارێکیدا کە لە کۆنفرانسی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا COP29دا لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان پێشکەشی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی ئیلهام عەلیێڤی سەرکۆماری وڵاتەکەی کرد بۆ میواندارییەكە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە میحوەری دیدگایان بۆ ساڵی ٢٠٥٣ لە گەیشتن بە ڕێژەی سفر لە دەردانی غازی ژەهراوی و گەشەپێدانی سەوزایی، وەرچەرخان لە کەرتە سەرەکییەکانماندا دەکەن و، ڕایگەیاند: "هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێ کردنی ستراتیجی دارایی سەوزای و دروستکردنی تاکسۆنۆمی سەوزی نیشتمانی بەردەوامە. لە زووترین کاتدا یاسای تایبەت بە کەشوهەوا کە سیستمی بازرگانی دەردانی غازی ژەهراوی لەخۆدەگرێت، پێشکەش بە پەرلەمانەکەمان دەکەین".
ڕاشیگەیاند: "هێزی ئەو وزەیەی دامەزراوەکەمان لە ڕێگەی وزەی توندەبا و خۆر بەرهەمدێت کە ئەمڕۆ ٣١ هەزار مێگاواتە، لە ٢٠٣٥دا دەیگەیەنینە ١٢٠ هەزار مێگاوات، لە ڕووی وزەی ئەتۆمیشەوە ئامانجمان ئەوەیە هەتا ساڵی ٢٠٥٠ بگەینە توانای ٢٠ هەزار مێگاوات''.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە پرۆژەی پاشماوەی سفر کە لە تورکیا خستوویانەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و، ڕایگەیاند: "پرۆژەی پاشماوەی سفر کە بە چاودێری ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەرم دەستیپێکردووە و ئاستێکی جیهانیی وەرگرتووە بەرەنگاربوونەوەمان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بەهێز دەکات. لەوەتەی پرۆژەکە دەستیپێکردووە هەتا ئێستا ڕێگرییمان لە دەردانی ٥،٩ ملیۆن تۆن غازی گەرمخانەیی کردووە".
سەبارەت بەو ماددەی کیمیاییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە چوونەتە خاکەوە و دزەیان کردووەتە ناو ئاوی ژێر زەوی، سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو ماددە کیمیاییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دزەیان کردووەتە خاک و ئاوی ژێر زەویەوە لە ئێستاوە ئایندەی منداڵانی غەززەیان تاریک کردووە. پێمانوایە پێویستە ئەوانەی بوونەتە هۆی ئەم کارەساتە قورسە مرۆیی و ژینگەییە لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە کاندیدبووننان بۆ میوانداری کردنی ٣١هەمین کۆنفرانسی لایەنەکان COP29ی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠٢٦ ڕاگەیاندووە و، سوپاسی ئەو وڵاتانەشی کرد کە پشتیوانی لە کاندیدبوونیان دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن