جيهان

سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا ئەلیکساندەر لاڤرێنتیڤ کۆبوویەوە

Eşref Musa  | 26.06.2024 - نوێکردنەوە : 26.06.2024
سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا ئەلیکساندەر لاڤرێنتیڤ کۆبوویەوە

Tel Abyad

تەلئەبیەز - AA

سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەلیکساندەر لاڤرێنتیڤ کە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ئامادەبوو، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا ڕوونکردنەوەی دا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA ڕایگەیاند، سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەلیکساندەر لاڤرێنتیڤ کۆبووەتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەسەد لە دیدارەکەدا ڕایگەیاندووە کە، "سووریا ئامادەی پێشوازی لەهەرچەشنە دەستپێشخەرییەکە کە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا لەسەر بنەمای سەروەری خاکی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان داڕێژرابێ".

لای خۆیەوە لاڤرێنتیڤ وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، ڕایگەیاندووە، "بۆ نێوەندگیری، هەلومەرجی ئێستا لە هەموو کاتێک بە گونجاوتر دەزانین. ڕووسیا بۆ بەرەپێشبردنی دانوستانەکان ئامادەیە. ئامانج، سەرلەنوێ سەرکەوتنی بونیادنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیایە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın