سەرۆکی ڕووسیا پوتین ئەلێکساندەر دارچیێڤی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا دانا

Moskova
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، بڕیارنامەیەکی واژوو کرد لە بارەی دانانی بەڕێوەبەری بەشی باکووری ئەتڵەنتیک لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، ئەلێکساندەر دارچیێڤی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمریکا.
ئەو بڕیارنامەیەی پوتین واژووی کرد، لە سیستمی زانستنی یاسای دەوڵەتی ڕووسیادا بڵاوکرایەوە.
بەپێی بڕیارنامەکە، بەڕێوەبەری بەشی باکووری ئەتڵەنتیک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەلێکساندەر دارچیێڤی وەک باڵیۆزی وڵاتەکە لە واشنتۆن و چاودێری هەمیشەیی ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمریکا لە واشنتۆن دانراوە.