جيهان

عەلی باقری: "ئەمریکا ھاوبەشی ئیسرائیلە و نێوەندگیری لە گفتوگۆکانی وەستاندنی شەڕی غەززە ناکات"

- سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری ڕایگەیاند کە پێویستە لەمیانی گفتوگۆکانی ئاگربەست لە غەززە، سەرنج بدرێتە ھەوڵە فێڵ و فریودانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

Ahmet Dursun, Ahmet Kartal  | 17.08.2024 - نوێکردنەوە : 17.08.2024
عەلی باقری: "ئەمریکا ھاوبەشی ئیسرائیلە و نێوەندگیری لە گفتوگۆکانی وەستاندنی شەڕی غەززە ناکات"

Tahran

تاران ــ AA

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەمریکا وەک نێوەندگیر لە گفتوگۆکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەقەڵەم نازانێت، بەڵکو وەک ھاوبەشێک لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەزانێت.

عەلی باقری لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر بیروڕایان لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە دۆحە، بە ئامانجی وەستاندنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ئەنجام دەدرێن، ئاڵوگۆڕ کردووە.

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە پێویستە لەمیانی گفتوگۆکانی ئاگربەست لە غەززە، سەرنج بدرێتە ھەوڵە فێڵ و فریودانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

باسی لەوەش کردووە کە ئێران، ئەمریکا وەک نێوەندگیری لە گفتوگۆکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەقەڵەم نادات، بەڵکو وەک ھاوبەشێک لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەزانێت.

جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ھەموو ئامرازێک بەکار بھێندرێت، بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکرێت ھێرشەکانی بۆسەر غەززە بوەستێنێت.

ھەروەھا عەلی باقری بە گرنگی زانیوە لەوەی ھەوڵە ھاوبەشەکان بەردەوام بن، لە پێناو وەستاندنی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی کە ئیسرائیل لە غەززە، ئەنجامیان دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın