فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە خرایە خوارەوە
حووسییەکان خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە ئاسمانیی پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، ڕاگەیاند.
Istanbul
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە ئاسمانیی پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، خستووەتەخوارەوە.
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە جۆری "MQ_9" لە ئاسمانی پارێزگای حودەیدە، خستووەتە خوارەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لەو کاتەدا خراوەتەخوارە کە لە ئەرکی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن بوو لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایە کە لە یەمەن خراوەتە خوارەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە یەمەن خستووەتەخوارەوە.
تا ئێستا، سوپای ئەمریکا ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
