لە تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویدا

Beijing
پەکین - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی پارێزگای تایتونگی لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان هەژاند.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ناوەندی فەرمانگەی کەشوهەوای CWB، بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی دەکەوێتە دووری ٥٣ کیلۆمەتر پارێزگای تایتونگ، لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
هاوکات لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی پارێزگای تایتونگ و باکووری پارێزگای هوالین هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.
دوای بوومەلەرزەکە هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن