سياسەت, جيهان

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کۆماریخوازەکان زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنەکانی پێنجی تشرینی دووەمی ئەمریکادا، کۆماریخوازەکان لە دوای ئەنجوومەنی پیران زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشیان بەدەستهێنا کە باڵەکەی دیکەی کۆنگرێسە.

Hakan Çopur  | 14.11.2024 - نوێکردنەوە : 15.11.2024
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کۆماریخوازەکان زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا

Washington DC

واشنتۆن - AA

لەو هەڵبژاردنانەی لە پێنجی تشرینی دووەمدا لە ئەمریکا بەڕێوەچوون، کۆماریخوازەکان لە دوای ئەنجوومەنی پیران زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشیان بەدەستهێنا کە باڵەکەی دیکەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیە.

بەپێی ئەو داتا نافەڕمییانەی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردوونەتەوە، کۆماریخوازەکان ژمارەی کورسییەکانیان لە ئەنجوومەنی پیران گەیاندووەتە ٥٣ کورسی و، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بە بەدەستهێنانی ٢١٨ کورسی زۆرینەیان بەدەستهێناوە.

بەم شێوەیەش، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز کێبڕکێی سەرۆکایەتی بردەوە، هاوکات لە هەڵبژاردنەکاندا پارتی کۆماریخوازەکان زۆرینەی هەردوو باڵەکەی کۆنگرێسیان بەدەستهێنا و، واژوویان لەسەر سەرکەوتنێکی گرنگ کرد.

بەم ئەنجامانەش ترەمپ لەگەڵ کۆماریخوازەکاندا کە زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەستهێناوە هەتا هەڵبژاردنەکانی ناوەندی کۆنگرێس کە ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچن، بەشێوەیەکی بەهێز خاوەن دەسەڵات دەبن لە بەڕێوەبەردنی وڵاتدا.

لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٦شدا کە ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کۆماریخوازەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın