سياسەت, جيهان

لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا هاووڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێسی وڵاتەکەیان

لە دەنگدانی پێشوەختەدا کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول لە ئەمریکا دەستیپێکرد، زیاتر لە ٨٢ ملیۆن هاووڵاتی دەنگیان داوە.

Ecem Şahinli Ögüç  | 05.11.2024 - نوێکردنەوە : 05.11.2024
لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا هاووڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێسی وڵاتەکەیان

Ankara

واشنتۆن - AA

بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا کە تیایدا کاندیدی کۆماریخوازەکان، دۆناڵد ترەمپ و کاندیدی دیموکراتەکان، کامالا هاریس پێشبڕکێ دەکەن و هەڵبژاردنی کۆنگرێس، هاووڵاتیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا کارەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێس دەستیپێکرد.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا کاندیدی دیموکراتەکان، کامالا هاریس کە پاش کشانەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بووە کاندیدی پارتەکە و، کاندیدی کۆماریخوازەکان، دۆناڵد ترەمپ کێبڕکێ دەکەن.

هەروەها بۆ پۆستی جێگری سەرۆک لە کۆماریخوازەکان سیناتۆری ئۆهایۆ، جەیمس دەیڤد ڤانس و، لە دیموکراتەکان حاکمی مینیسۆتا، تیم واڵز کێبڕکێ دەکەن.

هاووڵاتیانی ئەمریکا لە پاڵ سەرۆکی نوێی وڵات ئەندامانی هەردوو باڵەکەی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن، لە نێویاندا تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە ٤٣٥ کورسییە، لەگەڵ ٣٤ کورسی ئەنجوومەنی پیران لە کۆی ١٠٠ کورسی.

لە ئەمریکادا کە سێ ناوچەی کاتی جیاوازی بوونی هەیە، دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی وادەی دەنگدان بەپێی ویلایەتەکان جیاوازە.

کارەکانی دەنگدان لە نیویۆرک و ڤێرجینیا کاتژمێر ٠٦:٠٠ (١٤:٠٠ بەکاتی هەولێر) و لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و پێنسیلڤانیا کە گرنگترین ویلایەتەکانن، لەگەڵ واشنتۆن دی سی کاتژمێر ٠٧:٠٠ (١٥:٠٠ بەکاتی هەولێر) دەستیپێکرد.

سندوقەکان لە فلۆریدا و ڤێرجینیا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ (چوار شەممە ٠٣:٠٠ بەکاتی هەولێر)، لە واشنتۆن دی سی و پێنسیلڤانیا کاتژمێر ٢٠:٠٠ (چوار شەممە ٠٥:٠٠ بەکاتی هەولێر)، لە نیویۆرک کاتژمێر ٢١:٠٠ (چوار شەممە ٠٥:٠٠ بەکاتی هەولێر) دادەخرێن.

ئەو کاندیدەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا سوێندی یاسایی دەخوات و بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا.

لە نزیک سنووری کەنەدا لە ویلایەتی نیو هامپشیری ئەمریکا، کاتەکانی نیوە شەو کارەکانی دەنگدان دەستیپێکرد و، لە گوندی دیکسڤیل نۆتج شەش کاس کاتژمێر ٠٠:٠٠ چوون بۆ دەنگدان.

دوای دەنگدانی ئەو شەش کەسە و جیاکردنەوەی دەنگەکانیان، سێ کەسیان دەنگیان بە هاریس و سێ کەسی دیکەیان دەنگیان بە ترەمپ دابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın