"لە ھەفتەیەکدا ٣٤ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا لە چالاکی خراون"
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک ڕایگەیاند: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەچالاکی خراون، گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٥٣٩ تیرۆریست".
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، ٣٤ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە میانی ھەفتەی ڕابردوودا لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری عێراق و سووریا ئەنجامدراون، ٣٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
گوتیشی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەچالاکی خراون، گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٥٣٩ تیرۆریست".
ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی ھەفتەی ڕابردوودا، دوو تیرۆریستى پەکەکە لە باکووری عێراق ھەڵاتوون و خۆیان ڕادەستی بنکەی دەروازەی سنووری خاپوور لەگەڵ عێراق کردووە.