جيهان

لەناوبردنی ٢٠ ئامانج لە باکووری عێراق کە تیرۆریستانی بەرپرسیان لەنێودابووە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ناوبردنی ٢٠ ئامانجی تیرۆریستانی لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لەناوچەکانی مەتینا، زاپ، گارا، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق ڕاگەیاند کە تیرۆریستانی بەرپرسیان لەناودابووە.

Mehmet Tosun  | 03.09.2024 - نوێکردنەوە : 04.09.2024
لەناوبردنی ٢٠ ئامانج لە باکووری عێراق کە تیرۆریستانی بەرپرسیان لەنێودابووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە بەمەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە و تیرۆریستانی دیکە و لەناوبردنی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان، لە چوارچێوەی مافی شەرعییە ڕەواکانی بەرگرییکردن لەخۆ کە لە ٥١هەمین ماددەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی کرایە سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، گارا، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەدا ٢٠ ئامانج کە پێکهاتبوون لە ئەشکەوت، حەشارگە، پەناگە و کۆگا لەناوبران کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز بەکارهێنراون و پێدەچێت تیرۆریستانی بەناو بەرپرسی باڵایان لەناودابووبێت.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ ''لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو تەقەمەنی ناوخۆیی و نیشتمانیی بەکارهێندراوە و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست لەچالاکی خران. سوپای تورکیا کە لە گەلێکی ڕەسەنەوە سەرچاوەی گرتووە، وەک ڕابردوو ئەمڕۆش لە پێناو ئایندەی وڵات و گەلەکەمان و ئاسایشدا پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆرریست بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لەم ئۆپەراسیۆنەشدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بێتاوان، دۆستان و شوێنەوارە مێژوویی و کلتوورییەکان و دەوروبەریان زیانیان پێنەگات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın