جيهان

میدیای ئیسرائیل: "ناتانیاھو ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەستاندنی شەڕ لە لوبنان"

میدیای فەرمی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە میانی ڕاوێژکارییە ئەمنییە سنووردارەکاندا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەستاندنی شەڕ لە لوبنان.

Mustafa M. M. Haboush  | 25.11.2024 - نوێکردنەوە : 25.11.2024
میدیای ئیسرائیل: "ناتانیاھو ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەستاندنی شەڕ لە لوبنان"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

میدیای فەرمی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە میانی ڕاوێژێکی ئەمنی سنوورداردا، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەستاندنی شەڕ لە لوبنان.

میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە: "ئیسرائیل نێردەی ئەمریکا بۆ لوبنان، ئامۆس ھۆکستین-ی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ھەنگاو بە ئاراستەی وەستاندنی شەڕ لە لوبنان دەنێت".

ڕاشیگەیاندووە: "ڕەزامەندییەکەی ئیسرائیل بۆ وەستاندنی شەڕ لە لوبنان، دوێنێ یەکشەممە لە میانی ڕاوێژێکی ئەمنی سنووردار کە بنیامین ناتانیاھو لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئیسرائیل ئەنجامیداوە، پەسەند کراوە".

ھاوکات سەرچاوەیەک بە میدیای فەرمی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە میانی دوو ڕۆژی داھاتوودا، وەستاندنی شەڕ لە لوبنان ڕابگەیاندرێت.

ھەروەھا ژمارەیەک سەرچاوەی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەدا: "ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان واژوو کراوە و ئێستا بنیامین ناتانیاھو ھەوڵدەدات ڕێککەوتنەکە بۆ ڕای گشتیی ڕوون بکاتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın