ناتانیاهو ڕایگەیاند کە دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی چڕ دەکەن دژبە حووسییەکان
Quds
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ئاماژەی بەوە کرد دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی چڕ دەکەن دژ بە حووسییەکان لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات.
دوای کۆبوونەوەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل لە شاری سافید لە باکووری وڵاتەکە، بنیامین ناتانیاهو پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و باسی لە حووسییەکانی یەمەن کرد.
ناتانیاهو باسی لەوە کرد دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی چڕ دەکەن دژبە حووسییەکانی یەمەن و، ڕایگەیاند: "وەک چۆن دژبە هێزە بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکە وەستاینەوە، دژی حووسییەکانیش دەوەستینەوە".
گوتیشی: "وڵاتانی دیکەش وەک ئێمە و ئەمریکا حووسییەکان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر شیرازەی جیهانی دەبینن، نەک تەنیا هەڕەشەیەک بۆ سەر گواستنەوەی نێودەوڵەتیی دەریایی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن