ناتانیاھو دەستپێشخەرییەکەی میسر لەبارەی ئاگربەستی کاتی لە غەززە ڕەت دەکاتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ئەو دەستپێشخەرییە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە بارەی ئاگربەستی کاتی لە غەززە، ڕاگەیاندراوە.
Quds
قودس ــ AA
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ئەو دەستپێشخەرییە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە بارەی ئاگربەستی کاتی لە غەززە، ڕاگەیاندراوە.
دوێنێ یەکشەممە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی دەستپپێشخەرییەکەی لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لە کەرتی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و لایەنە فەڵەستینییەکاندا، پێشکەش کردووە.
بەپێی دەستپێشخەرییەکەی میسر، ئاگربەستە کاتێکە لە کەرتی غەززە لە دوو ڕۆژ دەست پێ دەکات و دواتر بۆ ١٠ ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی لایەنەكان بتواندرێت گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا، ئەنجام بدرێت.
ھاوکات کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە زۆربەی لایەنگرانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەکەی عەبدولفەتاح سیسی دەکەن لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لە غەززە، بەڵام بنیامین ناتانیاھو دەستپێشخەرییەکە، ڕەت دەکاتەوە.