جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە شەڕی غەززە بوەستێندرێت تا ژنان و کچان بتوانن بەشێک لە شکۆمەندی خۆیان بەدەست بھێننەوە"

نەتەوە یەکگرتووەکان: "بەھۆی کەم ئاوی و شەڕەوە لە غەززە، ژنان و کچان بۆ چەند مانگێک بەبێ خۆشوشتن دەمێننەوە بە تایبەتیش لەو کاتانەی کە دەکەونە سووڕی مانگانە".

Yakoota Al Ahmad  | 15.08.2024 - نوێکردنەوە : 16.08.2024
نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە شەڕی غەززە بوەستێندرێت تا ژنان و کچان بتوانن بەشێک لە شکۆمەندی خۆیان بەدەست بھێننەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

کۆمیسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، فیلیپ لازارانی تیشکی خستە ئەو نەھامەتییانەی کە ژنان و کچان لە غەززە لە ماوەی ١٠ مانگەدا بەھۆی شەڕەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە شەڕی غەززە بوەستێندرێت، بۆ ئەوەی ژنان و کچان بتوانن بەشێک لە شکۆمەندی خۆیان بەدەست بھێننەوە.

فیلیپ لازارانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بەھۆی کەم ئاوی و شەڕەوە لە غەززە، ژنان و کچان بۆ چەند مانگێک بەبێ خۆشوشتن دەمێننەوە بە تایبەتیش لەو کاتانەی کە دەکەونە سووڕی مانگانە".

ڕاشیگەیاندووە: "زۆربەی ژنان و کچان لە غەززە ھەست بە ئارامی ناکەن و ھیچ تایبەتمەندی و شکۆمەندییەکیان نییە، ھەروەھا خۆیان بەدوور دەگرن لە چوونە تەوالێت، لەبەر ئەوە خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدوور گرتووە".

باسی لەوەش کردووە کە بەشێک لە ژنان لە غەززە، ماوەی ١٠ مانگە ھەمان سەرپۆشی لەسەر کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ژنان لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە تێدەکۆشن، بۆ ئەوەی خۆیان وەک ژن ببینن".

جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە شەڕی غەززە بوەستێندرێت، بۆ ئەوەی ژنان و کچان بتوانن بەشێک لە شکۆمەندی خۆیان بەدەست بھێننەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın