جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن"

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ماوەی یەک مانگە، باکوری غەززە لە ژێر گەمارۆدانی ئیسرائیل دایە.

Şerife Çetin, Mahmut Nabi  | 07.11.2024 - نوێکردنەوە : 11.11.2024
نەتەوە یەکگرتووەکان: "ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن"

New York

نیویۆرک ــ AA

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە دۆخی ژیان لە غەززە کوشندەیە و ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ماوەی یەک مانگە، باکوری غەززە لە ژێر گەمارۆدانی ئیسرائیل دایە.

باسی لەوەش کرد دۆخی ژیان لە غەززە کوشندەیە و ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە شەڕ لە غەززە بوەستێندرێت.

ستیفان دوجاریک لەبارەی دۆخی ئێستای کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی ڕۆژھەڵات ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی ئەمساڵدا، ھەزار خانووی فەڵەستنی لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی ڕۆژھەڵات، خاپووکراون.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئەمساڵدا، ھەزار و ١٠٠ کەس بە زۆرەملێ لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا کۆچیان کردووە کە لە سەدا ٤٠ یان دانیشتووی قودسی ڕۆژھەڵات بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın